Back

چۆن دەستمان پێکرد و ئێستا گەیشتووین بە کوێ

ئەستەم نییە خەونەکەت بکەیت بە ڕاستی

ژیرمەند لە سەختی و ئازاردا گەشەی کرد

 ژیرمەندیش وەکو هەر خەونێکی تر لە نەبوونەوە ٢٧ ساڵ بەر لە ئێستا هاتە بوون. لە هزری کیژۆڵەیەکی تەمەن ٧ ساڵاندا ژیرمەند وەکو بیرۆکەیەک لە دایک بوو. ژیرمەند لە سەختی و ژیانی ئەو کیژە لە کەمپێکی ئاوارەیی لە حامیی ڕواندز هێزی دامەزراندنی و کۆڵنەدانی پێبەخشرا. ئەو کیژە ٧ ساڵانە باریکان بوو.

 

کارکردن و کۆڵنەدان خەونەکەت دەکات بە ڕاستی

ژیرمەند دوای ٢٧ ساڵ و ١٠ ساڵ ئەزموونی کارکردن بوو بە ڕاستی

لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە بە بەردەوامی لە ناو هەموو ئەندێشەکانم دا، من مامۆستا بووم وە هەموو توانا و وزەکانم تەرخان دەکرد بۆ پێگەیاندنی خەڵک بۆ ئەوەی بگەن بە ئامانجەکانییان. ئەو کات لە ئەندێشەی منداڵی من دا پێم وابوو تەنها خوێندن دەیتوانی خەڵکەکان بگەیەنێت بە ئامانجەکانییان هەربۆیە کارەکتەری مامۆستایەتیم لە ڕێگەی خوێندنەوە پەرەپێدا. ئەمڕۆ دوای ٢٧ ساڵ، دوای خوێندنی زۆر باش وە بە پلەی زۆر باش لە زانکۆکان دا وە ١٠ ساڵ ئەزموونی کارکردن منی گەیاندۆتەوە سەر ئەو خاڵە سەرەتاییە، کە بەڵی خوێندن ئێمە درووست دەکات کاتێک خۆپێگەیاندن لە تواناکانمان دا دەستپێ دەکەین. 

ئەو بەرهەمە دەڕوێنی کە کاری بۆ دەکەیت

ژیرمەند بەرهەمەکەیە

لە ساڵی ٢٠١٦ باریکان کورتە ڤیدییۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکردەوە، بەمەبەستی سوود گەیاندن بە تاکەکانی کۆمەڵگا. هەر لەم ڕێگایەوە وتە و وانەکانی باریکان بوونە جێی سەرنجی خەڵکی، چونکە یەکەم جار بوو خانمێک بەو شێوەیە قسە بکات و هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاگایی مرۆڤەکان بدات. ساڵێک بەر لە دامەزراندنی ژیرمەند، لە ٢٠١٨ دا باریکان و هاوکارێکی دەستیان کرد بە  کاری ڕاوێژی ئۆنڵاین. هەر لە یەکەم دەرکەوتنییاندا بۆیان دەرکەوت کە خەڵک ئامادەن ڕاوێژکاری وەربگرن و ژیانیان باشتر بکەن،  بەڵام کەسیان ئامادە نەبوون سەرمایەگوزاری لە خۆیان دا بکەن. دووبارە ڕێگاکە سەختی تێکەوتەوە. کاتی ئەوەبوو بڕیاربدەن کۆڵبدەن یان کۆڵ نەدەن.

تیمەکەمان بناسە

باشترینەکان دابین دەکەین.

بەژداری تیمەکەمان بکە
unnamed

بەیان

یاریدەری باریکان لە سلێمانی
DSC_2160-Edit-2.jpg

باريكان

دامەزرێنەری ژیرمەند