Back
unnamed

بەیان

یاریدەری باریکان لە سلێمانی
من ھەر لە تەمەنی نۆ ساڵیەوە خولیای خوێندنەوە و نووسین لە بوونمدا ھەبووە و ئەمە بووەتە ڕێگایەک ھەتا لە تەمەنی ١٠ ساڵیەوە سیمینار و کۆڕی شعری پێشکەشی خوێندکارانی خوێندنگاکەم بکەم. لە ساڵی ٢٠٠٨ براوەی یەکەم بووم لە سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان بۆ نووسین و پەخشان. وە ھەروەھا، لە ئێستادا خوێندکاری زانکۆم لە بەشی ھەندەسەی نەووت و ووزە لە زانکۆی ئەمریکی عێراق-سلێمانی. لە پاڵ کاری خوێندکاریم، پێش کۆتاییەکانی ٢٠٢٠ دەستم کرد بە ووتنەوەی کۆرسێکی زمانی ئینگلیزی بە شێوازی ئۆنڵاین کە خۆم بەڕێوەبەر و مامۆستای کۆرسەکەم. جگە لە مانەش لە ساڵی ٢٠١٩ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا چالاکم و لە بواری گەشەپێدانی مرۆییدا بابەت بڵاو ئەکەمەوە. لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ئاشنای خاتوو باریکان بووم و وەکو یاریدەدەرێکی ئەو لە سلێمانیدا ھاوکاریم.