Back
DSC_2160-Edit-2.jpg

باريكان

دامەزرێنەری ژیرمەند

پێگە و باکگڕاوندی ئەزموونی پیشەی و خوێندنەکانم لە چوارچێوەی سێ زانستی جیاوازدایە کە تەواوکەری یەکترن. هەڵگری بەکەلۆریۆسم لە کۆمەڵناسی دا، هەڵگری بەکەلۆریۆسم لە ئابووری وە هەروەها ماستەرم هەیە لە سەرکردایەتی. لە تەنیشت ئەوانش دا بە بەردەوامی گرینگی دەدەم بە زانستی دەروونناسی ، لە ساڵی ٢٠١٧ باژدار بووم لە  کۆرسی خۆ بەڕێوەبردن و تواناشاراوەکانی  سەرکردایەتی لە ڕوانگەی دەروونناسی  لە زانکۆی هاروارد لەگەڵ دەروونناس و پسپۆر لە بواری

سەرکردایەتی پرۆفیسۆر  رۆناڵد هەیفێز

لە تەنیشت بەڕێوەبردنی کارەکانی خۆم و کۆمپانییاکەم ، ئەندامی بۆردی چەندین کۆمپانییای جیاواز بوومە کە کاریان کردووە لە بواری خزمەتگوزاری وە گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان. لەگەڵ ئەوەشدا لە ساڵی ٢٠١٨ تا ئێستاش وەکو مامۆستای دەرەکی دامەزراوم لە زانکۆی تیجاری ئەلبورگ وە وانەکانم بریتین لە سەرکردایەتی، ئیداری، سەرکردایەتی پڕۆسەی 

گۆڕانکاری وە فەلسەفە و میتۆدی زانستی ئابووری.

-لەسەڵی  ٢٠١٥ لەگەڵ ١٢ گەنجی تر لە وەڵاتی دانیمارک وەکو سەرکردەی داهاتوو

هەڵبژێردراوم، وە هەر لەو کاتەشەوە خاوەن کار و کۆمپانیای خۆمم.

ساڵی ٢٠٢٠ باریکان وەکو یەکێک لە پڕ ئیلهامترین و کاریگەرترین ژنی باکوری دانیمارک بەڵبژێردراوە.